محه‌مه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، چاودێری جێبه‌جێكردنی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران ده‌كات و هه‌ر به‌رپرسێكیش به‌خراپی ده‌سه‌ڵاتی به‌كارهێنابێت "سزادراوه".
محه‌مه‌د شیاع سودانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌میانی وتارێكدا له مه‌راسیمی شه‌شه‌مین ساڵیادی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر داعشدا، رایگه‌یاند، "هه‌مو جۆره كه‌سێكمان سزاداوه كه ده‌سه‌ڵاتی خۆی خراپ به‌كارهێناوه به‌گوێره‌ی مادده‌ی 36ی ده‌ستور، ده‌كرێت باس له مافی مرۆڤ بكه‌ین به‌ڵام ته‌نها قسه‌كردن مانای نابێت ئه‌گه‌ر نه‌كرێته ده‌قێكی یاسایی و ستراتیژیه‌تی كارای بۆ نه‌گیرێته‌به‌ر و دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت كاری بۆ نه‌كه‌ن، له‌م روانگه‌یه‌وه ستراتیژیه‌تی نیشتیمانیمان گرتوه‌ته‌به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاری به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك جێبه‌جێ بكرێت و چاودێریشی ده‌كه‌ین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ئه‌وان هه‌میشه له‌گه‌ڵ ماف و دۆزی فه‌ڵه‌ستیندان و جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه‌ته‌وه كه ده‌بێت فه‌ڵه‌ستینیه‌كان له خاكی فه‌ڵه‌ستیندا خاوه‌نی ده‌وڵه‌تی خۆیان بن، "داوامانكردوه ئه‌و دوژمنكاریه‌ی له دژی خاكی فه‌ڵه‌ستین و خه‌ڵكه‌كه‌ی ده‌كرێت رابگیردرێت، داواكردوه ئه‌و جینۆساید و كۆمه‌ڵكوژییه رابگیردرێت".
سودانی ده‌ڵێت، "ئه‌و كارنامه‌یه‌ی كه حكومه‌ت رایگه‌یاندوه له چاكسازی ئابوری و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و چاكسازی له بواری ته‌ندروستی و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی هه‌ژاری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ گه‌نجان هه‌مو مافی سه‌ره‌كییه بۆ هاوڵاتیان".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد كه به‌زوترین كات ئه‌ندامانی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ هه‌ڵبژێرن و هه‌مو یاساكانیشیان ته‌واوبكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه بتوانێت وه‌كو دامه‌زراوه‌یه‌كی مافی مرۆڤ ده‌ستبه‌كاربكات، "مافی مرۆڤ و خزمه‌تكردنی هاوڵاتیان ده‌بێت ئه‌ركی ده‌وڵه‌ت بێت و به‌هه‌مو شێوه‌یه‌ك بتوانێت كارێكی زۆر ناوازه‌ی بۆ بكات بۆ ئه‌وه‌ی به‌ها مرۆییه‌كان بپارێزرێت".