فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ئه‌مڕۆ پێنجشەممە رایگەیاند، بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ڕۆژئاوای عێراق کەوتوه‌تە بەر هێرشێکی نوێی موشەکی، سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه دراوه‌ته هێزه‌كانی عێراق.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا باسی له‌وه‌كردوه، نزیکەی کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی (به‌كاتی عێراق) موشەکێکی 122ملم ئاڕاسته‌ی بنکەی ئاسمانی ئەسەد لە عێراق کراوە و هیچ بریندارێک و زیانێک نەبوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئه‌وه‌ی شوێنی هه‌ڵدانی موشه‌كه‌كه‌یان دیاریكردوه زانیاری له‌باره‌ی شوێنه‌كه‌وه دراوه‌ته هێزه‌كانی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه.
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا ده‌ڵێت، دوای ئه‌وه‌ی هێزێكی ئه‌منی نێودەوڵەتی گه‌یشتونه‌ته شوێنه‌كه، دەستیان بەسەر بارهەڵگرێکدا گرتوە کە دەستکاری کراوە بۆ تەقەکردن تا 5 x 122 ملم کە لە شوێنەکەدا ئامادەبوە.
له‌وه‌ته‌ی شه‌ڕی نێوان ئیسرائیل و حه‌ماس ده‌ستیپێكردوه بنكه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته ئامانج، كه واشنتن ده‌ڵێت، گروپه چه‌كداركانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی به‌رپرسانی له هێرشه‌كان، له‌وه‌ڵامی ئه‌و هێرشانه‌شدا تائێستا چه‌ند جارێك ئه‌مریكا هێرشیكردوه‌ته سه‌ر گروپه چه‌كداره‌كان.