به‌پێی بڕیارێكی نوێی وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌ت عێراق، فه‌رمانبه‌ران خانه‌نشین ده‌توانن 200 موچه به‌یه‌كه‌وه وه‌ربگرن.
ئاوێنە: به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ده‌سته‌ی خانه‌نشینانی نیشتمانی عێراقی سه‌ر به وه‌زاره‌تی دارایی كه رۆژی 17ی ئه‌م مانگه ده‌ركراوه، ره‌زامه‌ندی دراوه بۆئه‌وه‌ی به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی ده‌سته‌كه‌یان 200 موچه به‌یه‌كه‌وه و به‌شێوه‌ی قه‌رز وه‌ربگرێت.
نوسراوه‌كه‌ی ده‌سته‌ی خانه‌نشینی نیشتمانی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م به‌ش و لقه‌كانی ده‌سته‌كه‌یان كراوه و تیایدا هاتوه كه "ئه‌نجومه‌نی ئیداره‌ی بانكی رافده‌ین ره‌زامه‌ندی ده‌ربڕیوه له‌سه‌ر پێدانی قه‌رز به فه‌رمانبه‌رانی خانه‌نشینی له به‌غدا و پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق".
به‌پێی نوسراوه‌كه‌ش "هه‌ر فه‌رمانبه‌رێكی خانه‌نشین ده‌توانێت 200 موچه‌ی مانگانه به‌یه‌كجار و به‌قه‌رز وه‌ربگرێت به‌مه‌رجێك كۆی بڕی قه‌رزه‌كه له 150 ملیۆن دینار تێنه‌په‌ڕێت".
ئاماژه به‌وه‌شدراوه كه "پێدانی ئه‌و قه‌رزه‌ش سه‌رجه‌م ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی خانه‌نشینی ده‌گرێته‌وه كه له‌ڕێگه‌ی بانكی رافده‌ینه‌وه مانگانه موچه وه‌رده‌گرن".