سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه رایگه‌یاند، له هێرشێكی ئاسمانی ئه‌مریكیدا كه باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبی له پارێزگای بابل كرده ئامانج، چه‌كدارێكی حه‌شد كوژراوه و نزیكه‌ی 20 كه‌سی دیكه‌ش كه له‌نێویاندا هێزه‌كانی پۆلیس هه‌یه برینداربون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای بابل رایگه‌یاند، به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، له‌ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا بۆسه‌ر باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوه‌ڕاستی پارێزگای بابل، چه‌كدارێكی حه‌شدی شه‌عبی كوژراوه، 12 پۆلیس و حه‌وت چه‌كداری دیكه‌ی حه‌شد برینداربون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، بۆردومانه‌كه‌ی ئه‌مریكا باره‌گایه‌كی حه‌شدی شه‌عبی له‌ناوچه‌ی جه‌زائیر له ناوه‌ڕاستی شاری حلله كردۆته ئامانج، تاوه‌كو ئێستاش به‌وردی زیانه‌كان نه‌زانراون.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا (پنتاگۆن) ڕایگه‌یاند، سوپای وڵاته‌كه‌ی شه‌وی رابردو هێرشی تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یان له دژی گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق ئه‌نجامداوه، وه‌ك وه‌ڵامێك بۆ هێرشی گروپه‌كان بۆسه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر كه دوێنێ ئه‌نجامیاندا و بوه‌هۆی برینداربونی سێ سه‌ربازی ئه‌مریكا.