سودانی بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ پێداچونەوە بە پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵی
  2023-12-27       396       

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری دەستوری راسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك كە نوێنەرانی سەرۆكایەتی كۆمار، ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەخۆبگرێت، بەمەبەستی پێداچونەوە بە پڕۆژە یاسای دادگای بالای فیدراڵیدا.

ئاوێنە: نوسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا ئاشكرایكرد، وەك پابەندییەك بە بەرنامەی كابینەی حكومەتەوە كە جەختكردنەوە لە تەواوكردنی بونیادنانی دامەزراوە دەستورییەكان و پشتیوانیكردنیان لەخۆدەگرێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق راوێژكاری خۆی بۆ كاروباری دەستوری راسپارد بۆ پێكهێنانی لیژنەیەك كە نوێنەرانی سەرۆكایەتی كۆمار، ئەنجومەنی دەوڵەت و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران لەخۆبگرێت، بەمەبەستی پێداچونەوە بە پڕۆژە یاسای دادگای باڵای فیدراڵیدا.

ئاماژەی بەوەشداوە، پڕۆژە یاساكە پێشتر لە ساڵی 2015 لەلایەن حكومەتەوە ئامادەكراو رەوانەی پەرلەمان كرا، بەڵام تاوەكو ئێستا پەسەند نەكراوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە، حكومەت هەوڵیداوە لەڕێگەی ئەو پڕۆژە یاسایەوە، پێداچونەوە بە هەندێك پرس و دەقدا بكات كە جێگەی ناڕەزایەتی بون لەبارەی پڕۆژە یاساكەوە لە خولەكانی پێشوی پەرلەماندا، ئەوەش بۆ باشتركردنی لە ڕوی فۆڕم و بابەتیبونەوەو گەیشتن بە رەواندنەوەی ئەو هۆكارانەی ببونە مایەی ناكۆكییەكانی پێشتر.

نوسینگەی سودانی وتوشیەتی، پێداچونەوە بە پڕۆژە یاساكەدا، جەخت كردنەوەیە لە پشتیوانی حكومەت بۆ سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و پشتیوانی لەو دەستورەی كە دەسەڵاتی زیاتری داوە بە دادگای باڵای فیدراڵی لەچاو ئەو دەسەڵاتانەی كە بەپێی یاساكەی ئێستا دادگاكە خاوەنیانە.

هەروەها ئەوەشی خستۆتەڕو، لەم روەوە حكومەت سورە لەسەر ئەوەی كە راوێژ لەگەڵ هەمو هێزە سیاسییەكان بكات لەبارەی رەشنوسی نوێی پڕۆژە یاساكەوە بەشێوەیەك كە گەرەنتی تەواوكردنی بونیادنانی دامەزراوە دەستورییەكان بكات.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×