پسپۆڕانی ئابوری: لە داهاتودا نرخی دۆلار بەردەوام دەبێت لە دابەزین به‌رامبه‌ر به‌ دینار
  2023-12-28       310       

 پسپۆڕانی کاروباری ئابوری پێشبینیان کردوه‌ لە ماوەی داهاتودا نرخی دۆلار لە بازاڕەكاندا بەردەوام بێت لە دابەزین به‌رامبه‌ر به‌ دینار و ئەوەشیان بۆ ئەو رێوشوێنە توندانە گه‌ڕانده‌وه‌ كه‌ له‌ سیاسەتی دراو لە وڵاتدا سەپێنراوە، کە بڕیارەکانی بانکی ناوەندی نوێنەرایەتی دەکات،.

بۆ یەکەمجار لە ماوەی چەند رۆژی رابردودا نرخی دۆلار گه‌یشته‌ خوار 150 هەزار دینار بۆ هه‌ر 100 دۆلارێك، به‌ڵام له‌ دو رۆژی رابردودا جارێكی دیكه‌ به‌رزبوه‌وه‌، شاره‌زایانی ئابوری داوای به‌رده‌وامبونی بانكی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر رێكاره‌كانی ده‌كه‌ن.
 
هاوکات کۆمەڵەی بانکە ئەهلیەکان باس له‌وه‌ده‌كات، کە "رۆژانی داهاتو عێراق و توركیا رێككه‌وتنی نێوانیان له‌باره‌ی دابینکردنی دارایی بازرگانی دەرەکی نێوان هەردو وڵات جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، به‌وه‌ش جارێكی دیكه‌ به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی داده‌به‌زێت".

مه‌زهه‌ر محه‌مه‌د ساڵح، راوێژكاری دارایی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، پلاتفۆڕمی ئه‌لیكترۆنی بە بەردەوامی کاردەکات، بانکەکان بە شێوەیەکی شەفاف وەڵامی پێداویستییەکانی دژە سپیکردنەوەی پارە دەدەنەوە و پێداویستییەکانی کەرتی تایبەت بە دراوی بیانی بە ڕێژەی 85% بۆ پارەدارکردنی بازرگانی دابین دەکەن.
 
ئاماژەی بەوەشکرد، پێداویستییەکانی گەشتیاران لە دو رێگەوە دابین دەکرێن، کارتی بانکیی و دۆلاری کاش، هەروەها بانکە ئەهلییەکان دۆلاری کاشیان بۆ خۆیان هاوردە کردوە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کڕیارەکانیان لە هەژمارە دۆلارییەکانیانەوە بە بڕە پارەیەک کە لە دەیان ملیۆنی تێپەڕاندوە.

هاوكات د. نەبیل المرسومی، پسپۆڕی ئابوری به‌ رۆژنامه‌ی سه‌باح-ی راگه‌یاندوه‌، هۆکاری دابەزینی نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری بۆ چەند هۆکارێک ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، دیارترینیان ئەو رێوشوێنانەن کە لەلایەن دەسەڵاتی بانكی ناوه‌ندی گیراونه‌ته‌به‌ر بە ئامانجی هەمەچەشنکردنی ئه‌و دراوانه‌ی مامه‌ڵه‌ی بازرگانیان پێوه‌ده‌كرێت، واتا مامه‌ڵه‌كردن به‌ دراوه‌كانی یۆرۆ، درهه‌می ئیماراتی و لیره‌ی توركی جگه‌ له‌ دۆلاری ئه‌مریكی.

ئەو شارەزایە پێیوایە "ئەو ڕێوشوێنە دراوییانەی دیکە کە بانکی ناوەندی بۆ ئاسانکاریی پڕۆسەی چونە ناو پلاتفۆرمی ئەلیکترۆنی و هەنگاوە دراوییەکانی دیکە گرتویەتیەبەر، بەشداربون لە کەمکردنەوەی بەرزبونەوەی نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی عێراقدا".

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق داوای پێکهێنانی لیژنەیەک دەکات بۆ پرسی تاوانی جینۆسایدی کوردە فەیلییەکان
شارەزایەکى کەشناسى لەبارەى بارینى تەرزە هۆشداریی دەدات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×