جەیك سولیڤان، راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا رایگەیاند، وڵاتەكەی بڕیاریداوە حوسییەكانی یەمەن بخاتەوە نێو لیستی تیرۆر ئەوەش وەك وەڵامێك بۆ هێرشە بەردەوامەكانیان بۆ سەر كەشتییە بازرگانییەكان لەنێو دەریای سور.
ئاوێنە: بەپێی بڕیارەكە دامەزراوە داراییەكانی ئەمریكا سەرجەم پارەكانی حوسییەكان بلۆك دەكەن و قەدەغەش لەسەر ئەندامانیان بۆ گەشتی وڵاتەكەیان دادەنێن و بڕیارەكە لەدوای 30 رۆژی دیكە دەچێتە بواری جێبەجێكردن.
جەیك سولیڤان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، هێرشی حوسییەكان لە دەریا ناوەڕاست "پێناسە تەقلیدییەكەی تیرۆری بەسەردا دەسەپێت"، چونكە كارمەندانی ئەمریكاو پڕۆسەی بازرگانی جیهانیان خستۆتە مەترسییەوە.
سولیڤان وتیشی، ئەگەر حوسییەكان هێرشەكانیان لە دەریای ناوەڕاست رابگرن ئەوا ئەمریكا پێداچونەوە بە بڕیارەكەیدا دەكاتەوە.
ئەو هەنگاوە پێچەوانەی بڕیارەكەی ئەنتۆنی بلینكین، وەزیری دەرەوەی ئەمریكایە كە لەساڵی 2021دا حوسییەكانی لە لیستی تیرۆر دەرهێنان.
لە دوایین رۆژەكانی تەمەنی ئیدارەی ترەمپدا، بەرپرسانی ئەمریكا حوسییەكانیان خستبوە نێو لیستی تیرۆرەوە.