چوارچێوەی هەماهەنگی: هێرشەکانی ئەمریکا دەرگا بۆ وەڵامەکانی ئێمە دەکاتەوە
  2024-02-08       396       

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان رایگه‌یاند، بەئامانجگرتنی ئەبوباقر ئەلساعدی دوژمنایەتییە و لەگەڵ ئەرکە تایبەتەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان یەکدەگرێتەوە، هۆشداریش دەدات هێرشەکان دەرگا بۆ وەڵامەکانی ئەوان دەکاتەوە.

چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان لە بەیاننامەیەکدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 8ی شوباتی 2024، رایگه‌یاند: هێرشە دوبارەکانی ئەمریکا بۆسەر سەروەری عێراق، بەزاندی هێڵە سورەکانی بە ئامانگرتنی هێزە فەرمییەکانە.

چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی باسی له‌وه‌شكردووه‌، "هێرشەکانی ئەمریکا لە ناوچەیەکی چڕی دانیشتوان دژایەتی و هاوتەریبە لەگەڵ ئەرکە تایبەتەکانی هێزەکانی هاوپەیمانان، بە تۆڵە سەندنەوەیەکی خوێناوی دەزانین بەرامبەر بەو سەرکردانەی رووبەڕووی تیرۆر دەبنەوە".

چوارچێوەی هەماهەنگی هۆشداری دەدات، درێژەدان بەو هێرشانە دەرگای دژە هێرشەکان دەکاتەوە و بابەتەکە هەربەوە کۆتایی نایەت.

داواش دەکات حکومەتی عێراق، بەردەوام بێت لە هەوڵەکانی بۆ کۆتاییهێنان بە ئەرکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆئەوەی کۆتایی بە زنجیرە هێرشەکان بهێنرێت و پارێزگاری لە سەلامەتی و ئاسایشی هاووڵاتییان بکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×