عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی كارگێڕیی دارایی داعشی راگەیاند
  2024-02-13       227       

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق دەستگیركردنی بەرپرسی كارگێڕیی دارایی داعشی راگەیاند.

ئاوێنە: فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هێزەكانی دەزگای دژە تیرۆر توانیویانە بەرپرسی كارگێڕیی دارایی ناوەندیی داعش دەستگیربكەن.

بەگوێرەی راگەیەندراوەكەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان، ئەو بەرپرسەی داعش پاش ئەوە دەستگیركراوە كە بە بەڵگەنامەی گەشتی ساختەوە هاتۆتە نێو عێراق لەپێناو دەستپێكردنەوەی چالاكییە تیرۆریستییەكانی لە عێراق.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×