حسێن موئنیس: بڕیارەكانی دادگای فیدراڵی سەرجەمیان لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمن
  2024-02-21       324       

حسێن موئنیس، سەرۆكی فراكسیۆنی حقوق لە پەرلەمانی عێراق پێی وایە بڕیارەكانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی تەواوكردنی "پڕۆسەی گەڕاندنەوەی هەرێمی كوردستانە بۆ سەر رێگا راستەكە" و دەشڵێت، بڕیارەكان لە بەرژەوەندی خەڵكی هەرێمی كوردستانن بەتایبەت فەرمانبەران كە "لە ساڵی 1991ەوە مافی بژێوییان دەدزرێت."

ئاوێنە: حسێن موئنیس، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی حقوق لە پەرلەمانی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئێكس نوسیویەتی، "بڕیارەكانی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی پڕۆسەی گەڕاندنەوەی هەرێمی كوردستانی بۆ سەر رێگە راستەكە تەواو كرد، ئەوەش دوای ئەو ئاڕاستە چاكسازییەی كە ئێمە لە پەرلەمان لەرێگەی نوسینەوەی بودجە سێ ساڵییەكەوە دەستپێمان پێكرد."

هەروەها وتوشیەتی"ئەم بڕیارانە سەرجەمیان لە بەرژەوەندی دانیشتوانی هەرێمی كوردستانن بەتایبەت توێژی فەرمانبەران كە لە ساڵی 1991ەوە تاوەكو ئەم ساتە مافی بژێویان دەدزرێت، بۆیە ئومێدەوارین لەدوای رێكخستنی موچەكانیان لە بانكە فیدراڵییەكان، كۆتایی بە مەینەتییەكانیان بێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×