دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، هێزە ئەمنییەكان دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە روداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلەكەی عەتا سەراوی، ئەندامی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار كردوەو دەشڵێت، روداوەكە هیچ زیانێكی گیانی لێ نەكەوتۆتەوە.
ئاوێنە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، كەمێك لەمەوبەر، لە رونكردنەوەیەكدا وتی"پاش ئەوەی ئەمڕۆ 19/4/2024، سەعات 12(ی نیوەڕۆ) لەگەڕەکی شەهیدانی سەرچنار، ڕوداوی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێک رویدا و هیچ زیانیکی گیانی لێ نەکەوتەوە و دەستبەجێ لەگەڵ گەیشتنی هێزەکانی ئاسایش لێکۆڵینەوە لەڕوداوەکە دەستیپێکردوە."
دەزگای ئاسایش وتوشیەتی"لەئێستادا هێزەکانی ئاسایش لە شوێنی ڕوداوەکەن بەمەبەستی بەدواداچون و لێکۆڵینەوە."