بازرگانێك به‌ كوژراوی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌
  2024-02-26       564       

له‌ شاری به‌غدای پایته‌ختی عێراق، ته‌رمی بازرگانێك دوای چوار رۆژ، له‌ بێسه‌روشوێن بوونی له‌نێو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 26ی شوباتی 2024، سه‌رچاوه‌كی ئه‌منی ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو ته‌رمی بازرگانێكی ئۆتۆمبێل دوای چوار رۆژ له‌ بێسه‌روشوێن بوونی دۆزرایه‌وه‌.

سه‌رچاوه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند، بازرگانه‌كه‌ له‌ رۆژئاوای شاری به‌غدا به‌ فیشه‌كێك كوژراوه‌، برای كوژراوه‌كه‌ به‌ر له‌ چوار رۆژ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی له‌باره‌ی دیارنه‌مانی براكه‌یه‌وه‌ ئاگادار كردووه‌ته‌وه‌.

ئاشكرای كرد كه‌ هێزه‌كان له‌ ڕێگه‌ی GPSوه‌ توانیویانە ئۆتۆمبێله‌كه‌ بدۆزنه‌وه‌ و پێنج كه‌س له‌سه‌ر تاوانه‌كه‌ ده‌ستگیر كراون.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×