وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەنجامی تاقیکردنەوەی بەرایی پۆلی 12ی بڵاوکردەوە و دەڵێت، دوای 48 کاتژمێر قوتابیان دەتوانن فۆرمی سۆماکانیان پڕبکەنەوە.
ئەمرۆ دووشەممە، 18-03-2024، لیژنەی باڵای بەردەوامی تاقیکردنەوەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ئەنجامى تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی 12ـی ئامادەیی بەهەموو بەشەکانیەوە بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) بڵاوکردەوە.
لینکی وەرگرتنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی بەرایی پۆلی12: لینکی ئەنجامی بەرایی
وەزارەتی پەروەردە ئاماژەی بەوەش کردووە، قوتابییان دوای (48) کاتژمێر لە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان دەتوانن فۆڕمی سۆماکانیان لە ڕێگەی ئەم لینکەوە ببینن: لینکی فۆڕمی سۆما