ئەشواق جاف: پارتی ناچێتە هەڵبژاردنێکەوە کە یاساکەی هی پەرلەمانی کوردستان نەبێت
  2024-03-18       280       

ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی رایگەیاند، حزبەكەی لە هەڵبژاردن "ناترسێت" بەڵام ئامادەنییە بچێتە نێو هەڵبژاردنێکەوە کە یاساکەی هی پەرلەمانی کوردستان نەبێت.

ئاوێنە: ئەشواق جاف، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتی دیموکراتی کوردستان، ئەمڕۆ دوشەممە، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاند،" بڕیارە یەک لە دوا یەکەکانی دادگای فیدراڵی زیانە بۆ سەر پرۆسەی سیاسی کوردستان، هەروەها لێدانە لە پێکەوەژیان لە کوردستان و لێدانە لە قەوارەی هەرێم، هەمو ئەمانەش مەبەست لێی بچوکكردنەوەی کوردستانە، چونکە لە ساڵی 2010ەوە دەستێک هەیە بۆ دژایەتی و نەهێشتنی قەوارەی هەرێم."

ئەشواق جاف وتیشی"دادگای فیدراڵی پێشێلی ماددەی 117ی کردوە، چونکە یاسایەک کە پەرلەمانی کوردستان دەریبکات و چەند خولێک کاری پێکردوە، ئێستا هاتوە دەڵێت یاسایەکی دەستوری نییە، بۆیە ڕونیدەکەینەوە هەڵبژاردن ئەرکی پەرلەمانی کوردستانە نەک دادگای فیدراڵی بێت بڕیاری لەسەر بدات، لەبەر ئەوەی یاساکە دژی هیچ بەندێکی دەستوری نییە، ئەمەی کراوە تەداخولە لە دەسەڵاتەکان."

ئەو ئەندامەی كۆمیتەی ناوەندی پارتی وتویەتی، پارتی هەمیشە جەختی لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن کردوەتەوە لە کات و ساتی خۆیدا، بەڵام دادگا بێت و یاساکە بگۆڕێت کە دەزگایەکی هەرێم دایناوە، ئەمە چۆن کاری پێدەکرێت.

وتیشی،"بۆ هەمو لایەنەکان ڕونبێت پارتی ناچێتە نێو هەڵبژاردنێکەوە کە یاساکەی هی پەرلەمانی کوردستان نەبێت، ئێمە هەرێمین و بە پێی ماددەی 117 دروستکراوە، دەبێت هەرێم پابەندبێت بە یاسای پەرلەمانی کوردستان و ناکرێت دادگای فیدراڵی بێت و بڵێت نادەستورییە، پارتی لە هەڵبژاردن ناترسێت و نەترساوە، چونکە پارتی، تەنیا پارتی پارتییەکان نەبوەو نابێت بەڵکو پارتی هی هەمو خەڵکی کوردستانەو بە پرۆژەکانی خۆی سەلماندوە."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×