مامۆستایانی خوێندنی کوردی لە کەرکوک: بەزوترین کات دەست بە دابەشکردنی موچە بکرێت
  2024-03-18       166       

مامۆستایانی خوێندنی كوردی لە كەركوك دەڵێن، ئەگەر حكومەتی هەرێم لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی موچە نەكات ئەوا دەست دەكەن بە خۆپیشاندان و داواش دەكەن موچەكانیان لەڕێگەی بانكەكانی رافیدەین و رەشیدەوە بەئەلیكترۆنی بكرێت و هەژماری من رەتدەكەنەوە.

ئاوێنە: مامۆستایان و وانەبێژانی خوێندنی كوردی لە كەركوك، ئەمڕۆ دوشەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەگەر دەسەڵاتدارانی هەرێم، لەبەر پڕۆژەو بزنس و بەرژەوەندییەكانیان، حوكمڕانیان پێ ناكرێت و قوت و بژێوی خەڵكیان پێ دابین ناكرێت، ئەوا با لێگەڕێن و رێگری نەكەن كە "بەناو نەیارەكان و هاوشەریكەكان"یان لە بەغدا دابینی بكەن.

ئەوەشیانخستەڕو "چارەسەری كێشەی ئێمەی مامۆستایان و وانەبێژانی كەركوك زۆر ئاسانە بەرمەجێك ئێوە لەبری هەماهەنگی و هاوكاری تەنیا دەستهەڵگرن لە رێگری كردن."

مامۆستایان و وانەبێژانی خوێندنی كوردی لە كەركوك داواشیان كرد موچە بەپەلەو بێ دواكەوتن دابەشبكرێت و "ئەگەر لەم هەفتەیەدا موچە دابەش نەكرێ، هەفتەی داهاتو بڕیاری خۆپیشاندان دەدەن."

ئەوان داواشیان كرد كە موچەكانیان لەڕێگەی بانكەكانی رەشیدو رافیدەینەوە بە ئەلیكترۆنی بكرێت كە هەردو بانكەكە لە كەركوك لقیان هەیەو وتیشیان "ئێمە پێویستمان بە هەژماری من نییە."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×