بایکۆتی بەشێک لە فەرمانگەکانی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەوە بەردەوامە
  2024-03-19       266       

بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک ژمارەیەک فەرمانگەی سلێمانی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند و دەرگای فەرمانگەکانیان داخستووە.

ئاوێنە: ئەمڕۆ سێشەممە ١٩ ی ئازار زیاتر لە حەوت فەرمانگەی جیاجیا لە سلێمانی بەهۆ دواکەوتنی مووچە بۆ زیاتر لە ٥٠ ڕۆژ بایکۆتیان ڕاگەیاندووەو مامەڵەی هاوڵاتییانیان وەستاندووە، هاوکات بەشێک لە فەرمانگەکان لە سنووری سلێمانی بەتەواوی بایکۆتی دەوامیان کردووە و ئەو فەرمانگانەشی دەوامیان تێدا دەکرێت بەشێک لە کارمەندەکانیان نەچوونەتەوە سەر کارەکانیان.

ئەوەش لە کاتێکدایە، لە دوو رۆژی رابردوودا کارمەندانی پۆلیسی هاتوچۆی سلێمانی، خانەنشینی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی ئاو، بەڕێوەبەرایەتی دابەشکردنی کارەبا، دادنوسی بەکرەجۆ، بنکەی تەندروستی سەروەری و چەند بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی سەر بە وەزارەتی کشتوکاڵ دژی پێنەدانی مووچەکانیان دەوامیان راگرت ،بەیانی ئەمڕۆش بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی هاتوچۆی گەرمیان بایکۆتی ڕاگەیاند.

سەرباری ئەوەی حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی ناردووە جگە لە وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە و داھاتی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوتیش بە قاجاخ نادیارە،  حکومەتی هەرێم ئەو مووچەیە بەسەر هاوڵاتییاندا دابەشناکات و هاوڵاتییانی هەرێم زیاتر لە ٥٠ ڕۆژە هیچ مووچەیەکیان وەرنەگرتووە هاوکات  لەماوەی شەش مانگی رابردوودا تەنها یەک مووچەیان وەرگرتووە.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×