هێمن هەورامی: دەبێت ستۆپ بە دادگای فیدراڵی عێراق بكرێت
  2024-03-19       400       

هێمن هەورامی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی پارتی رایگەیاند، هەزاران دەنگدەری پارتی كێشەی دەنگدانیان هەیەو بەر لەوەی هەڵبژاردن بكرێت بەشێك لە كورسییەكان یەكلاكراونەتەوە. دەشڵێت: "دەبێت ستۆپ بە دادگای فیدراڵی عێراق بكرێت."

ئاوێنە: هێمن هەورامی، كە هاوكات بەرپرسی مەكتەبی رێكخستنی پارتی دیموكراتی كوردستانە، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئێن ئاڕ تی، رایگەیاند، "بەر لەوەی هەڵبژاردن بكرێت بەشێك لە كورسییەكان یەكلاكراونەتەوە"و "400 هەزار دەنگدەر لە هەرێمی كوردستان لە كونفەیەكونێكا دەڵێن پەنجەمۆرەكانیان ناخوێتدرێتەوە..  من خۆم یەكێكم لەوانەی بایۆمەتریەكەم ناخوێندرێتەوەو ناتوانم دەنگ بدەم."

بەقسەی هێمن هەورامی، لەناو مەسیف سەڵاحەدین 5 هەزار دەنگدەری پارتی پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، 76 هەزار دەنگدەر لە دهۆك پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوەو  (136) هەزار دەنگدەر لە هەولێر پەنجەمۆریان ناخوێندرێتەوە، 20 هەزار دەنگدەری پارتی كێشەی دەنگدانیان هەیە لە سلێمانی كە دەكاتە دو كورسی پەرلەمان.

ئەو بەرپرسەی پارتی لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا وتی، 11 بڕیاری دادگای فیدراڵی دژی هەرێم دەركراون و 143 هێرش كراونەتە سەر هەولێر بە درۆن و بە موشەك.

وتیشی، "دەبێت ستۆپ بە دادگای فیدراڵی عێراق بكرێت" و "ناچینە ناو هەڵبژاردنێك بە قەراراتی نادەستوری دادگای فیدراڵی بكرێت."

هێمن هەورامی پێی وایە ئەمانە بۆ بە "لوبنانیكردنی هەرێمی كوردستان"ەو وتیشی"ناچینە ژێر پرۆسەی بە لوبنانیكردنی هەرێمی كوردستان ئەمانەی دەكرێت بۆ بەلوبنانیكردنی هەرێمی كوردستانە بۆ ئەوەی هیچ ئیستقرارێكی سیاسی لە هەرێمی كوردستان نەمێنێت."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×