هاكان فیدان: پەیوەندیەكانی یەكێتی لە سلێمانی و پەکەکە بووەتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیمان
  2024-03-20       757       

هاكان فیدان, وەزیری دەرەوەی توركیا راگەیاند: عێراق و توركیا بەرەو رێككەوتنێكی گشتگیر هەنگاو دەنێن, بۆ كۆتایهێنان بە بوونی پارتی كرێكاران, رێككەوتنەكە بوارەكانی ئاسایش و وزەو ئاویش لەخۆدەگرێت.

ئاوێنە: فیدان لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆنیدا ئاماژەی بەوەكرد: لەو رێككەوتنەدا (حەشدی شەعبی)یش بەشدارە, بۆ چارەسەركردنی پرسی ئەو رێكخراوە چەكدارە لە شارۆچكەی شەنگال لە عێراق.

وەزیری دەرەوەی توركیا هۆشداریشدا بە یەكێتی نیشتمانی كوردستان و وتی: هیوادارین هاوڕێكانمان لە سلێمانی, پاشەكشێی بكەن لەهەڵەكەیان پێش تێپەڕبوونی كات, پەیوەندی دۆستایەتی لەگەڵ توركیا پتەوبكەن, وەك ئەوەی پێشتر كردویانەو بەرەو ئایندەی هاوبەش پێكەوە هەنگاوبنێین. 

هاوکات وتی، “من فێڵتان لێ ناکەم، تەڵەتان بۆ دانانێم، رووبەڕڕوو پێتان دەڵێم واز لەم کارە بێنن، چونکە ئەمە، لە بەرژەوەندی کەس نییە”.

ئاماژەی بەوەشدا، پەیوەندیەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی و پارتی كرێكاران كوردستان, بووەتە هەڕەشە بۆ ئاسیشی نەتەوەیی و لەوە دەرچووە كێشەیەك بێت بەلای ئێمەوە.

ڕاشیگەیاند، عێراق هەنگاوێكی گەورەی ناوە لەبارەی پرسی پارتی كرێكارانی كوردستان, كە ریزبەندی كردووە بە رێكخراوێكی قەدەغەكراو.

جەختی لەوەش کردەوە، لەگەڵ دەستەی حەشدی شەعبی بەشێوەیەكی چڕوپڕ بیروڕامان ئاڵوگۆڕكردووە لەبارەی شەنگال, لەگەڵ حكومەتی ناوەندی لە بەغداد كاردەكەین بۆ داخستنی هەندێك ناوچەی كراوە لە سنورەكان, رێوشوێنی پێویستیشمان لەسنورەكان گرتووەتەبەر.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×