نەپەگە دۆزینه‌وه‌ی سیستمی موشه‌كی دژی درۆنه‌كانی توركیای راگه‌یاند
  2024-03-20       1189       


فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی نەپەگە "مزگێنی نەورۆز"ی ئاشکراکرد و رایگه‌یاند، سیستمی موشەکی پێویست بۆ خستنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ بێفڕۆكه‌وانه‌كانی توركیای دۆزیوه‌ته‌وه‌ و تائێستا 15 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی خستوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

ئاوێنە: فەرماندەیی بڕیارگەی ناوەندی پاراستنی گەل (نەپەگە) ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا باسی له‌وه‌كردوه‌، "بە بەهارێکی نوێوە پیرۆزبایی لە نەورۆز جەژنی ئازادی گەلەکەمان دەکەین، جەژنی نەورۆز لە هەموان پیرۆز دەکەین، دەزانرێت کە سوپای تورکیا چەندین ساڵە لە هەمو ئاستێکدا هێرش دەکات و بە پشتیوانی سیاسی، سەربازی و تەکنەلۆژیایی کە لە هێزە هەرێمی و نێونەتەوەییەکان وەریدەگرێت، هەوڵ دەدات بە سەر تێکۆشانی ئێمە زاڵ بێت".

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، له‌م شه‌ڕانه‌ی دواییدا سوپای توركیا زیاتر پشتی به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان ده‌به‌ست، کە "بە پشتیوانی هەندێک هێزی نێونەتەوەیی توانیبوی دروستی بکات و هێرشی کردە سەر گەریلاکان و خەڵک، بڕوایوابو کە بەو چەکە کە نوێترین تەکنەلۆژیای سەردەمە دەتوانێت بگاتە ئەنجام، بە تایبەتی لە باشوری کوردستان و رۆژئاڤای كوردستان لە زۆر ناوچە جیاجیاكان لە دژی خەڵکە بێتاوانەکەمان بە دەیان هێرشی ئەنجامدا، بە سەدان مرۆڤی ئێمەی تیرۆر کرد".

نەپەگە ده‌ڵێت، "سەرباری هەمو هەوڵەکانی توركیا بۆ گۆشەگیرکردنی گەلەکەمان لە ئاستی نێونەتەوەیی، گەلی کورد سیستمی موشەکی پێویست بۆ ئەم شەڕەی دۆزییەوە و گەیشتە ئەو ئاستەی دەوڵەتی تورکیا بخاتە ناو هاوسەنگیەک، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دەوڵەت و سوپای تورکیا زۆر متمانەی بە درۆنه‌كانی خۆی ده‌كات و لە هەمو شوێنێک پڕۆپاگەندەی بۆ دەکات". 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتوه‌، "لە 13ی (شوبات/2)ی 2023ەوە تائێستا هێزەکانمان 15 درۆنی هێرشبەر (فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان) لە جۆرە جیاجیاکانیان خستوەتەخوارەوە، جگە لە هەندێک چالاکی کە بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە دیمەنەکانیان تۆمارنەکراون".

لیستی ئەو درۆنانەی به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ خراونەتەخوارەوە
13ی شوباتی 2023 لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

18ی شوباتی 2023 لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

8ی حوزەیرانی 2023 لە ئاسمانی قەندیل ئانکا

14ی حوزەیرانی 2023 لە ئاسمانی قەندیل بەیرەقدار TB2

21ی حوزەیرانی 2023 لە ئاسمانی گارە ئانکا

22ی حوزەیرانی 2023 لە ئاسمانی قەندیل ئاکسونگور

5ی تەموزی 2023 لە ئاسمانی گارە ئاکنجی

8ی تەموزی 2023 لە ئاسمانی گارە بەیرەقدار TB2

17ی تەموزی 2023 لە ئاسمانی قەندیل ئانکا

30ی تەموزی 2023 لە ئاسمانی قەندیل ئاکنجی

15ی ئابی 2023 لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئانکا

5ی تشرینی دوەمی 2023 لە ئاسمانی زاپ/ ئەشکەوتی برینداران بەیرەقدار TB2

6ی تشرینی دوەمی 2023 لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ ئاکسونگور

28ی کانونی یەکەمی 2023 لە ئاسمانی گۆڕەپانی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ بەیرەقدار TB2

1ی ئاداری 20224 لە ئاسمانی زاپ/چیارەش فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری جۆری ئانکا لە لایەن هێزەکانمانەوە لەناوبرا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×