کۆڵبەرێکی کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە کوژرا
  2024-03-25       162       

ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز بڵاوی کردەوە، ئێوارەی دوێنێ لە سنووری هەنگەژاڵەی سنورى شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژراوە، دەشڵێن، ئەو کەسەی، کە کوژراوە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵی خێزاندارە و باوکی منداڵێکی تەمەن چەند مانگەیە.

لە بارەی کوژرانی کۆڵبەرێکی کوردەو لە سنووری هەنگەژاڵەی سنورى شاری بانە، ماڵپەڕی کۆڵبەر نیوز ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئێوارەی دوێنێ لە سنووری هەنگەژاڵەی سنورى شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێکی کورد کوژراوە.

لە بەشێکى دیکەى راگەیەندراوەکەدا هاتووە، ئەو کەسەی، کە کوژراوە گەنجێکی تەمەن ٢٢ ساڵە بەناوى سۆران عەبدى، کە خێزاندارە و باوکی منداڵێکی تەمەن چەند مانگەیە.

جێگەى ئاماژەیە، بەپێی ئامارێک لە ساڵی ڕابردوودا ٤٤٤ کۆڵبەری کورد لەلایەن هێزە چەکدارەکانى ئێرانەوە کوژرا و برینداربوون، لەو ڕێژەیە ٣٧٣ حاڵەتیان بەتەقەی ڕاستەخۆ بووە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە، کە ٣٧ کەس لەوانەی کوژراون منداڵی خوار ١٨ ساڵن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×