"لە 15 رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزاندا، 13 تۆن خۆراكی و كاڵای ماوەبەسەرچوو لەناوبراون"
  2024-03-25       126       

دەربارەی چالاكییەكانیان بۆ 15 رۆژی سەرەتای مانگی رەمەزان قائیمقامیەتی سلێمانی راپۆرتێكی بڵاوكردەوە.

 قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی لە راپۆرتێكیدا بڵاویكردەوە:" لەئەنجامی سەردان و پشكنیینە بەردەوامەكانی لیژنە هاوبەشەكان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان لە مانگی رەمەزاندا، 13 تۆن 720 كیلۆگرام خواردن، خواردنەوە و كاڵا و شمەكی دیكەی خراپ و ماوەبەسەرچوو دەستییانبەسەردا گیراوە". 

ئاماژەی بەوەشكردووە:" ئەو خۆراك و مادە بەسەرچووانە‌ لە خواردەمەنی منداڵ (بسكیت، جەلی بۆن، كێك، شەربەت) و پاككەرەوەكانی (زاهی، سابون، كلێنس و كلێنسی تەڕ، هەویری ددان شۆردن و موكەیەف)پێكهاتبوون".

هەروەها، (دۆشاوی تەماتە، ماست، شەربەت، خورما، شیرینی،  نەستەلە، ئاوی لەدەبە نراو، پەتاتە و خواردەمەنییە وشكەكان) لەگەڵ چەندین خۆراك و مادەی دیكەی خراپ و ماوەبەسەرچوو پێكهاتبوون‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×