نرخی کارەبای سیتییەکان بۆ ئەم مانگە دیاریکرا
  2024-03-26       175       

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکانی بە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.

ئەمڕۆ سێشەممە لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى کۆمەڵگاکانى نیشتەجێبوون (ستییەکان) کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا

بەپێی نرخی گازوایل لەبازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی سیتییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بە 252 دینار بۆ هەر کیلۆواتێک دیاریکرد.

ئاشکراشیکرد، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بە پێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×