نوێنەری سێ بەشی پزیشکانی نەخۆشخانەی شار (پزیشکانی نیشتەجێی دێرین و پلەبەند و خولاو) لە سلێمانی بایکۆتی دەوامیان راگەیاند و دەڵێن، تا مووچە دابەش نەکەن ناچینەوە سەر کارەکانمان و هۆشداری دەدەن.
ئه‌و پزیشكانه به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 26ی ئاداری 2024، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی رایانگه‌یاند، له هه‌ردوو پارێزگای سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه، ئیداره‌كانی گه‌رمیان و راپه‌ڕین ژماره‌یان لە هه‌زار پزیشك زیاتره و به‌هۆی ئه‌وه‌ی زیاتر له 54 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه ناتوانن به‌رده‌وام بن له‌كاره‌كانیان.
ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، تا مووچه وه‌رنه‌گرن ناچنه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان.
دەشڵێن: لە ئەمڕۆ بایکۆتی سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکانی ناو شاری سلێمانی و دەرەوەی شارییان کردوە،تەنها بەشەکانی فریاکەوتن و نەشتەرگەرییە کتوپڕەکان دەوام دەکەن، داواش دەکەن حکومەت دەستبەجێ موچەکانیان پێبدات.
ئەو پزیشکانە کە ژمارەیان زیاتر لە هەزار پزیشکی گەنجە هۆشداری دەدەن، لەئەگەر دابەشنەکردنی موچەکانیان هەڵوێستی توندتریان دەبێت و پەنا دەبنە بەرداخستنی سەرجەم بەشە فریاکەوتنەکان، ئۆباڵی ژیانی خەڵکیش دەخەنە ئەستۆی حکومەتی هەرێم.
بایکۆتی پزیشکان لەکاتێکدایە، دوێنێ کارمەندانی تەندروستی سلێمانی بایکۆتیان لە کارکردن رایانگەیاند و جەختیان کردەوە، ناچنەوە سەرکارەکانیان تا ئەو کاتەی موچەکانیان دابەشدەکرێت هاوکات مامۆستایان‌و فەرمانبەرانیش بایکۆتیان ڕاگەیاندووە و داوای دابەشکردنی شایستە داراییەکانیان دەکان بەڵام تا ئێستا هیچ کاتێک دیاری نەکراوە بۆ دابەشکردنی مووچەی مانگی دوو هاوکات چارەنوسی موچەکانی مانگی سێ و مانگەکانی دواتر بەهۆی ململانێکانی نێوان هەرێم و بەغدا تا ئێستا نادیارە.