سبه‌ینێ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی پرسی مووچه‌ی مانگی شوبات كۆده‌بێته‌وه.
بەپێی زانیارییەکان، سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 27ی ئاداری 2024، ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی ئه‌نجام ده‌دات و پرسی سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كه گفتوگۆكردنه له باره‌ی مووچه‌ی مانگی شوبات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه ماوه‌ی 54 رۆژه مووچه له هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه و زیاتر له دوو هه‌فته‌یه به‌غدا زیاتر له 600 ملیار دیناری بۆ مووچه‌ی مانگی شوبات ناردووه، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم و وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌نین دابه‌شی بكه‌ن به‌بیانووی ئه‌وه‌ی كورتهێنانی تیایه.