وه‌زیرى ناوخۆ: هەرکەسێك جلوبەرگی فەرمی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبەربکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت
  2024-03-26       249       

وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم له‌ڕێگه‌ى نوسراوێكه‌وه‌ ڕایگەیاندوه، هەرکەسێك بۆ هەر مەبەستێک جلوبەرگی فەرمی لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان لەبەربکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د وه‌زیرى ناوخۆى حكومه‌تى هه‌رێم لەبەیاننامەیەکدا نوسیویه‌تى، "لەپێناوی پاراستنی شکۆی ئەفسەرو کارمەندانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کە بەرپرسن لەپاراستنی سەرو گیانی هاوڵاتییان، پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری گشتی قەدەغەیە بەجلوبەرگی سەربازیی بۆ هیچ مەبەستێك جگە لەئەرکی فەرمی ئەفسەرو کارمەندان ڤیدیۆ لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بڵاوبکەنەوە".

ڕاشیگەیاند، "ئەگەر بەشداریی هەر چالاکییەك بکەن پێویست بێت جلوبەرگی فەرمی لەدەرەوەی کاتی دەوام لەبەربکەن‌و ئەو چالاکییە لەهەر کەناڵێکی میدیایی یان تۆڕی کۆمەڵایەتی پیشانبدرێت پێویستە ڕەزامەندی سەروی خۆیان وەربگرن، هەرکەسێك بۆ هەر مەبەستێکی دیکە جلوبەرگی فەرمی لەبەربکات‌و لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان خۆی نمایشبکات، لێپرسنەوەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×