لهماوهی ساڵی ڕابردودا كه ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان بهبۆری ڕاگیراوه، خكومهتی ههرێم مانگانه بهبههای 55 ملیۆن دۆلار نهوتی فرۆشتووه، كه لهماوهی ساڵێكدا داهاتهكهی 660 ملیۆن دۆلار بووە.
ئاوێنه: لەسەر سكاڵای حكومەتی عێراق، رۆژی 25ی 3ی 2023 دادگای ناوبژیوانی پاریس بڕیاری ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستانی دا لەرێگەی بۆرییهوه بۆ بەندەری جەیهان.
بهپێی چهند ئامارو ژمارهیهك كه میدیایهكی پارتی لەوەزارەتی سامانە سروشتییەکانهوه دهستی كهوتوهو بڵاویكردۆتهوه، لهماوهی ساڵی ڕابردودا كه ههناردهكردنی نهوتی ههرێمی كوردستان بهبۆری ڕاگیراوه، بەتێکڕا ڕۆژانە بڕی 140 هەزار بەرمیل نەوت دەرهێنراوەو بەشێکی لەناوخۆدا ساخکراوەتەوە.
لەماوەی 12 مانگی ڕابردودا بەتێكڕا ڕۆژانە 140 هەزار بەرمیل نەوت دەرهێنراوە، (واتە لەساڵێکدا نزیکەی 51 ملیۆن بەرمیل)، لەو بڕە 42٪ی کرێی کۆمپانیاکان بووە (دەکاتە زیاتر لە 21 ملیۆن بەرمیل، بە 31.3 دۆلار فرۆشراوەو پارەکەی نزیکەی 663 ملیۆن دۆلار بووە) هەروەها 58٪ی بۆ حکومەتی هەرێمی کوردستان ماوەتەوە، واتە زیاتر لە 29 ملیۆن بەرمیل.
هەرێمی کوردستان خاوەنی 14 کێڵگەی نەوتە، بەڵام تەنیا لەنۆ کێڵگەیان نەوت دەردەهێنرێتو بەهۆی هەرزانی نرخەکەی، کۆمپانیاکان دەرهێنانی نەوتیان لەپێنج کیڵگە ڕاگرتووە.
لهئامارهكهدا ئاماژه بۆ ئهوه كراوه، بەتێکڕا ڕۆژانە 46 هەزار بەرمیل نهوت لەپاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان پاڵێوراوە بەمەبەستی دابینکردنی بەنزینو سوتەمەنی، واتە (لەساڵێکدا 16 ملیۆنو 790 هەزار بەرمیل نەوت).
ئەو نەوتەی حکومەت بۆ پاڵاوتگەکانی ناردووە، بەشێکی بەرهەمەکەی فرۆشراوەو بەتێکڕا داهاتەکەی بۆ حکومەت مانگانە 55 ملیۆن دۆلار بووە، واتە تێکڕای داهاتی حکومەت لەساڵێکدا نزیکەی 660 ملیۆن دۆلار بووە.
ههرچهنده بهردهوام ئهو ڕهخنهیه ئاراستهی بهرپرسانی حكومهتی ههرێم دهكرێت كه داهاتی نهوتی فرۆشراو لهناوخۆدا دیار نییهو ناگهڕێتهوه بۆ خهزێنهی وهزارتی دارایی، بهڵام بهگوێرهی ههواڵهكهی میدیای پارتی، داهاتی نەوت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە بەشەش شێواز خەرجکراوە:
یەکەم: بەتێکڕا مانگانە 22 بۆ 26 ملیۆن دۆلار بۆ کۆمپانیای دانە غاز بووە لەبەرامبەر پارەی دابینکردنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا.
دووەم: لەو نەوتەی لەپاڵاوتگەکانی هەرێمی کوردستان پاڵێوراوە بۆ گازو بەنزین، بۆ هەر بەرمیلێک 7 دۆلار بە پاڵاوتگەکان دراوە، کە مانگانە دەکاتە 10 ملیۆن و نیو دۆلار.
سێیەم: بەشێکی داهاتەکە بۆ دانەوەی قەرزی مووچە بووە، حکومەت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە بڕی 50 ملیۆن دۆلاری لەکۆمپانیاکانی نەوت قەرز کردووەو بەم پارەیە دراوەتەوە.
چوارەم: بەشێکی داهاتی نەوت بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی کڕینی نەوتی سپی ماڵان بووە؛ حکومەت تەنها نرخی 30%ی ئەو نەوتەی کڕیویەتی لە خەڵکی وەرگرتووەتەوە.
پێنجەم: بەشێکی داهاتی نەوت بۆ خەرجییەکانی وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان بووە، بەتایبەت بۆ ڕاوێژکارە بیانییەکانو کاروبارە یاساییەکان.
شەشەم: بەشێکی داهاتی نەوت لەگواستنەوەی سوتەمەنی لەپاڵاوتگەکانەوە بۆ وێستگەکانی کارەبا خەرج کراوە، بۆنموونە ناردنی سووتەمەنی بۆ دهۆک، تاسڵوجە، باعەدرێ، خەباتو .. هیتد.
بهگوێرهی ههواڵهكه، کۆی ئهو نەوتهی دەرهێنراوه نەفرۆشراوە، بەڵکو بۆ ماوەی 159 ڕۆژ لە 25-6-2023 تاوەکو 1-12-2013، بە تێکڕا ڕۆژانە 76 هەزار بەرمیل لەپشکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دراوەتە حکومەتی عێراق، واتە (12 ملیۆنو 84 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا کراوە) کە بڕیار بو لەبری ناردنی نەوت شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان بنێرێت.
بهوتهی بەرپرسێک لەوەزارەتی سامانە سرووشتییەکانی ههرێم، "ماوەی زیاتر لەپێنج مانگ نەوتمان بۆ حکومەتی عێراق نارد، بەڵام بەهۆی پابەند نەبون بەبەڵێنەکەیانو نەناردنی شایستە داراییەکان، ئێمەش ناردنی نەوتمان ڕاگرت".