مەسرور بارزانی: هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی سێ بكرێت
  2024-04-03       209       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم كەمێك لەمەوبەر لە پەیامێكدا رایگەیاند، دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابنرێت، دەشڵێت، هەوڵدەدەین بەر لە جەژن دەست بە دابەشكردنی موچەی مانگی سێ بكرێت.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لە پەیامێكدا لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبوك وتی"دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابنرێت."

سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی"سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سودانی و هەمو ئەو هێزو لایەنانه دەکەم کە هاوکاربون تاکو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین."

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا "لە ماوەی ڕابردودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاوڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دەکەم."

لەبارەی دابەشكردنی موچەی مانگی سێی موچەخۆرانی هەرێم، سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتویەتی"لەم دو ڕۆژەدا دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداریش بکرێت."

دەقی پەیامەكەی مەسرور بارزانی:

دوای هەوڵ و کۆششێکی زۆر، بە هاوکاریی هەردو تیمی سەرۆک وەزیرانی حکومەتی فیدرال و تیمی حکومەتی هەرێمی کوردستان، توانرا چارەسەرێکی گونجاو بۆ کێشەی خەرجکردنی موچەی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دابنرێت.

سوپاسی سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بەرێز محەمەد شیاع سودانی و هەمو ئەو هێز و لایەنانه دەکەم کە هاوکار بون تاکو پێکەوە بتوانین بە سەر ئەو کۆسپ و تەگەرانەدا زاڵ ببین.

لە ماوەی ڕابردودا، هەوڵی زۆر دراوە کە هاوڵاتییانی هەرێم نائومێد بکرێن، بۆیە جارێکی دیکەش سوپاسی خۆڕاگریی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم دەکەم.

لەم دو ڕۆژەدا دابەشکردنی موچەی مانگی شوبات کۆتایی دێت و هەوڵ دەدەین بەر لە جەژن، دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی ئاداریش بکرێت.

مەسرور بارزانی

 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان

2024/4/3

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×