لە ساڵی ڕابردوودا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە
  2024-04-04       171       

رێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لەهەرێم لە ئامارێکدا بڵاویکردەوە و دەڵێت: لەساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەشوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە.

ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازی لە هەرێمی کوردستان  ئامارێکی گیان لەدەستدانی کرێکارانی لە ساڵی ڕابردوو بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەی ڕێکخراوی کرێکاراندا هاتووە،  لەساڵی ٢٠٢٣دا ٧٣ کرێکار لە هەرێمی کوردستان لەشوێنی کارەکانیان گیانیان لەدەستداوە کە تەمەنیان لە نێوان ١٥ بۆ ٧٠ ساڵدایە و ژمارەکان بەم شێوەیەن:

لە هەولێر ٢٢ کرێکار، لەسلێمانی ١٩ کرێکار، لەدهۆک شەش کرێکار، لە هەڵەبجە پێنج کرێکار و لە کەرکووکیش ٢١ کرێکار.

ڕێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکرد،  ١٨ کەس لەو کرێکارانە کرێکاری بیانی بوون.

ئەوەشی خستە ڕوو، زۆرترین حاڵەتەکانی گیانلەدەستدانی کرێکاران لەکاتی کاردکردندا لەساڵی رابردوو بەهۆی کەوتنەخوارەوەیان بووە لەشوێنە بەرزەکان.

جێگای ئاماژەیە لە بەرواری ٣١ی ئاداری ئەمساڵیشدا سێ کرێکاری دیکە لەپارێزگای سلێمانی لەکاتی کارکردن کەوتنە خوارەوە و گیانیان لە دەستدا.

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەرلەمانتارێكی پارتی: حكومەتی عێراق كەمتەرخەمە لە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×