نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێم و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا جه‌خت له پێویستی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌که پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه دەكەنەوە.
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتی هەرێم، نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 4/4/2024، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له كۆبونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ جه‌نه‌راڵ جۆول ڤاوڵ، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا و شاندێكی یاوه‌ری، دۆخی ئه‌منی و سه‌ربازیی ناوچه‌كه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیی هاوبه‌شیان، تاوتوێ کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری كاروباری پێشمه‌رگه ئاماده بو، دوای پێشكه‌شكردنی پوخته‌یه‌ك ده‌رباره‌ی كار و چالاكییه‌كانی هاوپه‌یمانان له ناوچه‌كه، هه‌ردولا له‌سه‌ر به‌رده‌وامیی مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌كانی داعش له عێراق و ناوچه‌كه هاوڕا بون و پێویستیی هه‌ماهه‌نگی و هاوكاریی هاوپه‌یمانان له‌گه‌ڵ سوپای عێراق و پێشمه‌رگه بۆ ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كان، دوپات كرایه‌وه.
وەك لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا دوایین هه‌نگاو و پێشهاته‌كانی پرۆسه‌ی چاکسازیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه باس كرا. له‌مباره‌یه‌وه هه‌ردولا جه‌ختیان له پێویستی به‌رده‌وامیی پرۆسه‌که كرده‌وه و پاڵپشتیی خۆیان بۆ هه‌نگاوه‌کانی، ده‌ربڕی.
ئاماژە بەوەش دراوە كە تاوتوێكردنی چه‌ند بابه‌تێكی دیکه‌ی په‌یوه‌ست به دۆخی ناوچه‌كه و جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، لایه‌نێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بو.