ئامانج رەحیم: وا بڕیارە ئیتر بابەتی موچە بە دور بگیرێت لە هەمو ناکۆکییەك
  2024-04-04       541       

ئامانج رەحیم، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم رایگەیاند، وا بڕیارە ئیتر بابەتی موچە بە دور بگیرێت لە هەمو ناکۆکیی و کۆت و بەندەکان و وەک شایستەی دارایی موچەخۆر مامەڵەی لەگەڵ بکرێت.

ئاوێنە: ئامانج رەحیم، لە راگەیەندراوێكدا وتی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە ئۆفیسی خۆم پێشوازیم کرد لە کونسوڵی گشتی بەریتانیا جەیمس گۆڵدمان و پێکەوە گفتوگۆمان کرد لەسەر دوا پەرەسەندنەکانی پەیوەندی نێوان هەرێم و بەغدا بە تایبەتی کۆبونەوەکانی دوێنێمان لە بەغدا لەگەڵ وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ، و لێکتێگەیشتنی هاوبەش لەگەڵ بەغدا لە بارەی خەرجکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم، و چارەسەرکردنی موچەی پێشمەرگەو هێزە ئەمنیەکان و تەواوکردنی ڕێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی ئازار.

ئەو بەرپرسەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم جەختی كردۆتەوە کە "وا بڕیارە بە جۆرێک ئیتر بابەتی موچە بە دور بگیرێت لە هەمو ناکۆکیی و کۆت وبەندەکان، و وەک شایستەی دارایی موچەخۆر مامەڵە بکرێت."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وەزیری نەوتی عێراق: دەبێت ئەم هەفتەیە لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم بگەینە ئەنجام
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×