مەسرور بارزانی: هێشتا هەڕەشە لەسەر خەڵكی كوردستان و ماف و دەستكەوتەكانی هەیە
  2024-04-05       191       

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، هێشتا مەترسی و هەڕەشە لە سەر خەڵکی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی هەیەو پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، هەڵوێستی جیددی لە پاراستنی خەڵکی کوردستان هەبێت و دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت و جارێکی دیکە ڕوبەڕوی شاڵاوەکانی جینۆسایدو پێشێلکردنی مافەکانی نابێتەوە.

ئاوێنە: مەسرور بارزانی، ئەمڕۆ هەینی، لە ساڵیادی دەرچونی بڕیاری 688ی ئەنجومەنی ئاسایشی سەر بە نەتەوە یەکگرتوەکان کە لە 1991/4/5 لە ئەنجامی هێرش و پەلاماری ڕژێمی پێشوی عێراق بۆ سەر کۆڕەوی ملیۆنی خەڵکی کوردستان بەرەو سنورەکان هاتە ئاراوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە.

مەسرور بارزانی بڕیارەكەی بە "وەرچەرخانێکی مێژویی" لە خەبات و تێکۆشانی گەلی کوردستان ناوبردوەو سوپاسی هاوکاری و پشتیوانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و وڵاتانی ئەمەریکاو بەریتانیاو فەرەنسای كردوەو هەروەها سوپاسی هاوکاری و یارمەتییەکانی هەردو وڵاتی ئێران و تورکیاش كردوە کە "سنورەکانیان بەڕوی سەدان هەزار پەنابەری هەرێمی کوردستان کردەوە."

سەرۆكی حكومەتی هەرێم وتوشیەتی"لە ساڵیادی دەرچونی بڕیاری 688، دوپاتی دەکەینەوە کە هێشتا مەترسی و هەڕەشە لە سەر خەڵکی کوردستان و ماف و دەستکەوتەکانی هەیەو پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی، هەڵوێستی جیددی لە پاراستنی خەڵکی کوردستان و داکۆکیکردن لە مافە ڕەواکانیدا هەبێت و دڵنیایی بدات کە خەڵکی کوردستان پارێزراو دەبێت و جارێکی دیکە ڕوبەڕوی شاڵاوەکانی جینۆسایدو پێشێلکردنی مافەکانی نابێتەوە."

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×