"ئەنۆنیمەس" هێرشی ئەلیکترۆنی دەکەنە سەر حکومەتی ئیسرائیل
  2024-04-05       195       


کۆمەڵەی هاکەرانی ئەنۆنیمەس هێرشێ ئەلیکترۆنییان کردە سەر وەزارەتی دادی ئیسرائیل و بە بڕی 300 گێگا داتای ئەو دامەزراوەیان دزی، ئیسرائیلیش کار بۆ هەڵسەنگاندنی زیانەکان دەکات.

وەزارەتی دادی ئیسرائیل رایگەیاند، روبەروی هێرشێکی فراوانی ئەلیکترۆنی بونەتەوە و لە ئێستاشدا لایەنی پەیوەندیدار هەڵسەنگاندن بۆ قەبارەی زیانەکان دەکەن.

وەزارەتی دادای ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردوە، خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان زیانیان پێنەگەیشتوە، بەڵام پێویستە بۆ ماوەی چەند رۆژێک پشکنینە ئەلکترۆنییەکان بەردەوام بێت.

ئەوەشخراوەتەڕو، پێشوەختە ئامادەکارییان بۆ ئەم جۆرە سیناریۆیانەیان کردوە، هەروەها دەسەڵاتی پەیوەندیداریان ئاگادارکردوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە کۆمەڵەیەکی هاکەر کە خۆیان بە "ئەنۆنیمەس" دەناسێنن بەرپرسیارێتی ئەو هێرشە ئەلیکترۆنییەی سەر وەزارەتی دادی ئیسرائیلیان هەڵگرت و دەڵێن، "بە بڕی 300 گێگا بایت داتامان لە وەزارەتەکە دزییوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×