لە روبەڕوبونەوەیەكی چەكداریدا لە ئێران شەش پۆلیس كوژران
  2024-04-09       228       

میدیای ئێران بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە روبەڕوبونەوەیەكی نێوان چەكدارانی جەیشولعەدل و پۆلیسدا لە سنوری پارێزگای سیستان و بەلوچستان، شەش پۆلیس كوژراون و یەكێكی دیكەش بریندارە.

ئاوێنە: میدیای رەسمی ئێران ئاماژەی بەوەداوە، ئەمڕۆ سێشەممە، لە میانی روبەڕوبونەوەیەكی مەفرەزەكانی پۆلیسی ئەو وڵاتە لەگەڵ چەكدارانی جەیشولعەدل لە سەر رێگەی شارۆچكەی "میهرستان بۆ سیب و سوران" لە سنوری پارێزگای سیستان و بەلوچستان، سەرەتا پێنج پۆلیس كوژراون و دوانی دیكەش برینداربون.

میدیای ئێران هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە دواتر یەكێك لە پۆلیسە بریندارەكان بەهۆی سەختی برینەكەیەوە گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی، چەكدارانی گروپی جەیشولعەدل هێرشیان كردۆتەوە سەر دو ئۆتۆمبێلی هێزەكانی پۆلیس، دوای ئەوەی ئەو دو ئۆتۆمبێلەی پۆلیس، چەكدارێكی دەستگیركراوی ئەو گروپەیان لە شارۆچكەی "سیب و سوران"ەوە گواستۆتەوە بۆ "میهرستان" و لەكاتی گەڕانەوەیاندا روبەڕوی هێرشەكە بونەتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×