هێرشه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل ده‌ستیپێكردو له‌قۆناغی یه‌كه‌می هێرشه‌كه‌دا ده‌یان درۆنی بۆمبڕێژكراو ئاراسته‌ی ئیسرائیل كرا. سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، به‌شێك له‌فرۆكە بێفرۆكەوانه‌كانی ئێران لەخاكی هاوپەیمانەكانیەوە ئاڕاستەی ئیسرائیل كراون، هاوكات جه‌خت له‌ئاماده‌باشی سوپا‌و هێزی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی ده‌كاته‌وه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشه‌كان.
ئاوێنه: سوپای پاسداران هێرشه‌كانی بۆ سه‌ر ئیسرائیل پشتڕاستكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، له‌وه‌ڵامی هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر قونسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سوریا، ئه‌مشه‌و ده‌یان درۆنی بۆمبڕێژكراوو موشه‌كیان ئاراسته‌ی چه‌ند ئامانجێك له‌ئیسرائیل كردووه.
كه‌مێك به‌ر له‌ئێستا بنیامین ناتانیاهۆ، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیسرائیل ڕایگه‌یاند، ئاماده‌ن بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێرشه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر ئیسرائیل.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر یه‌ك له‌ئه‌مه‌ریكاو وڵاتانی دیكه پشتیوانی له‌ئیسرائیل ده‌كه‌ن له‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه.
پێشتریش وته‌بێژی سوپای ئیسرائیل رایگه‌یاندبو، ئێران دەیان فرۆكەی بێفرۆكەوانی لەخاكی خۆی‌و خاكی هاوپەیمانەكانیەوە -عێراق، سوریا، لوبنان- ئاڕاستەی ئیسرائیل كردووە.
وتیشی، سوپا‌و هێزی به‌رگری وڵاته‌كه‌ی له‌ئاماده‌باشیی ته‌واودان بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی تاران.
له‌لایه‌كی تره‌وه، وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی عێراق بەهۆی هێرشی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، سەرجەم فڕۆکەخانەکانی بەڕوی گەشتی ئاسمانی‌دا داخست.
ئه‌حمه‌د هۆشیار، به‌ڕێوه‌به‌ری فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر ده‌ڵێت، ته‌واوی ئاسمانی عێراق به‌ڕوی فڕۆكه‌كاندا داخرا، بڕیاره‌كه فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی كوردستانیش ده‌گرێته‌وه.