وڵاتانی ڕۆژئاواو وڵاتانی عەرەبی هێرشەکانی ئێرانیان بۆسەر ئیسرائیل ئیدانەکە کردو هۆشدارییاندا کە ئەو هێرشانە هەڕەشەی زیاتر ناسەقامگیری لەسەر ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروستدەکات، سعودیه دهڵێت "پێویسته ئهنجومهنی ئاسایش بهرپرسیارێتی لهئهستۆ بگرێت"، میسریش ڕایگهیاند "داوادهكهین دان بهخۆتاندا بگرن".
ئاوێنە: وەزارەتی دەرەوەی سعوودیە، نیگەرانی قووڵی لەپێشهاتەکانی پەرەسەندنی سەربازی لەناوچەکە و کاردانەوەکانی دەربڕی و داوای لە هەموو "لایەنەکان کرد ئەوپەڕی ئاستی هێمنی و ئارامی بەکاربهێنن، ناوچەکە و هاووڵاتییان لە مەترسییەکانی جەنگ بپارێزن."
هاوکات وەزارەتی دەرەوەی میسر هۆشداریدا لە"مەترسی فراوانبوونی ململانێکان لە ناوچەکە"و لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە داوای دان بەخۆداگرتنی وڵاتانی کرد و جەختی لەسەر پەیوەندی ڕاستەوخۆی لەگەڵ هەموو لایەنەکانی ململانێکان کرد بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە".