لە کەنداوی عەقەبە هێرش کرایە سەر کەشتییەکی گواستنەوەى غازى نێودەوڵەتی
  2024-04-14       195       


وەزیری ژینگەی میسر ڕایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ڕاپۆرتێکمان لە دەسەڵاتی هەرێمی بۆ پاراستنی ژینگەی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن پێگەیشتووە، سەبارەت بە هێرش کردنە سەر کەشتییەکی نێودەوڵەتی لە کەنداوی عەقەبە، دەشڵێن، کەشتییەکە لیبیریە و بڕێکی زۆر غازی هەڵگرتووە.

یاسەمین فوئاد وەزیری ژینگەی میسر لە بارەی هێرش کردنە سەر کەشتییەکی غازى نێودەوڵەتی لە کەندوای عەقەبە ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کەمێک پێش ئێستا ڕاپۆرتێکمان لە دەسەڵاتی هەرێمی بۆ پاراستنی ژینگەی دەریای سوور و کەنداوی عەدەن پێگەیشت، سەبارەت بە هێرش کردنە سەر کەشتییەکی گواستنەوەى غازى نێودەوڵەتی لە کەنداوی عەقەبە. دەشڵێت، کەشتییەکە لیبیریە و بڕێکی زۆر غازی هەڵگرتووە.

جێگای ئاماژەیە، تا ئێستا نازاندێت چ لایەنێک هێرشەکەی ئەنجامداوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×