پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، لەناوچەی پیشەسازی قەزای کەلار لەکاتی کارکردن لە ڕەمپەی ئۆتۆمبێلێکدا لەجۆری ڤاڵڤۆ ڕەمپەی ئۆتۆمبێلەکە کەوتوە بەسەر هاوڵاتییەکدا و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئاوێنە: عەقیدی مافپەروەر عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی، ئەوەی گیانی لەدەستداوە ناوی (عومەر محەمەد تاڵیب و لەدایکبوی 1999 و دانیشتوی گوندی گردەگۆزینەی سەربە قەزای کەلار بوە.
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژەی بەوەشداوە، لەئێستادا دو کرێکار کەکاریان لەئۆتۆمبێلەکە کردوە لەگەڵ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە بەبڕیاری دادوەرو بەپێی مادەی 411 بەندکراون و پۆلیس لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە دەستی بە لێکۆڵینەوە کردوە.