ئیخلاس دلێمی: سەرەتای هەفتەی داهاتو موچەی مانگی نیسان رەوانە دەكرێت
  2024-05-01       165       

ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی پارتی ڕایگەیاند، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتو بەغدا موچه‌ی مانگی نیسان ڕە‌وانه‌ی هەرێم ده‌كات. دەشڵێت، لە دو رۆژی داهاتودا، پرسی بە بانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەردەكرێت و رێككەوتی لەبارەوە دەكرێت.

ئاوێنە: ئیخلاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە، بە میدیای حزبەكەی راگەیاند: هەرێمی کوردستان لیستی موچەی موچەخۆرانی مەدەنی و سەربازی بۆ بەغدا ناردوە، مانگی ڕابردو وتیان هەرێمی کوردستان لیستی سەربازی نەناردوە، بۆیە ئەم مانگە حکومەت هەردو لیستەکەی نارد، بەڵام هێشتا رێکارەکانی وەزارەتی دارایی عێراق  سەخت و ئاڵۆزن.

دلێمی وتیشی: سەرەتای هەفتەی داهاتو موچەی مانگی چوار دەنێردرێت.

جێگری سەرۆكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی كێشەی بە بانكیكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەنێوان بەغداو هەولێر، وتی، "ڕێکارەکانی بە بانکیکردنی موچە بەردەوام دەبن، هەرچەندە حکومەتی هەرێم چەند تێبینییەکی لەسەر بانکە حکومییەکان هەیە، لە ماوەی دو ڕۆژی داهاتودا ئەمەش چارەسەر دەکرێت و ڕێککەوتنی لەبارەوە دەکرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×