"وەزارەتی دارایی عێراق داوای داهاتی ناوخۆ لەحكومه‌تی‌ هەرێم دەکات"
  2024-04-20       662       

وەزارەتی دارایی حكومه‌تی‌ عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كورستان كردوەو داوای‌ لێدەکات (950) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی‌ رادەستبکات.

ئاوێنه‌: میدیای‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆڕان له‌زاری‌ سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌، وەزارەتی دارایی حكومه‌تی‌ عێراق نوسراوێكی فەرمی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كورستان كردوەو داوای‌ لێدەکات (950) ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی‌ رادەستبکات، به‌ڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی داواکەی بەغدادی نەداوەتەوە.

ئاماژە بۆ ئەوەشكراوە، ئەو بڕە پارەیەی وەزارەتی دارایی عێراق لەهەرێمی داوادەکات داهاتی ناوخۆی مانگەكانی رابردوەو حکومەتی هەرێم رادەستی بەغدادی نەکردوە.

ره‌وانه‌كردنی‌ ئه‌م نوسراوه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ 7ی‌ ئه‌م مانگه‌ش وەزارەتی دارایی حكومه‌تی‌ عێراق نوسراوێكی دیكه‌ی‌ ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوه‌و داوایكردووه‌، زانیاریی تەواوی موچه‌خۆرانی‌ هەرێمی کوردستانیان بۆ بنێردرێت، بەمەبەستی تەواوکردنی رێوشوێنەکانی بەبانکیکردنی موچەکانیان.

به‌ڵام تا ئێستا حکومەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئه‌و دو نوسراوه‌ی‌ وەزارەتی دارایی حكومه‌تی‌ عێراق نەداوەتەوە.


له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ سەرچاوەیەکی باڵا لەوەزارەتی دارایی عێراق ئاشكرای‌ ده‌كات كه‌ مەرجی بەغدا بۆ بەردەوامبون لەناردنی پارەی مانگەکانی دواتر، بریتییە لەبەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەبانکی رەشید، بانکی رافیدەین‌و بانکی عێراق بۆ بازرگانی. 
 
محەممەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێش گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ لەواشنتن ڕایگه‌یاند، "موچەی هەردو مانگی شوبات و ئادارمان دابەشکرد، بۆ ئەم دو مانگە نزیکەی 1.5 ملیار دۆلارمان پێشکه‌شی هەرێم کرد، کە پێش جەژنی رەمەزانی پیرۆز بەسەر فەرمانبەران دابەشکرا. هیوادارین پرۆسەی بەبانکیکردن بەردەوام بێت بۆ ئەوەی بتوانین بەردەوام بین لەجێبەجێکردنی بڕیاری دادگاو پێدانی موچە بەشێوەیەکی بەردەوام."

دوای‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگای باڵای‌ فیدراڵی عێراق لەڕۆژی‌ 21ی 2ی 2024 تایبه‌ت به‌ "بەبانکیکردن"ی موچەی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم لەڕێگەی بانکە حکومییە فیدراڵییەکانەوە، گفتوگۆکانی‌ نێوان حكومه‌تی‌ هەرێم‌و عێراق لەبارەی‌ کردنەوەی‌ هەژماری‌ بانکیی‌ بۆ موچەخۆران هێشتا بێئەنجامەو حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان جه‌ختله‌سەر به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران له‌ڕێگه‌ی‌ پرۆژه‌ی‌ "هەژماری‌ من" ده‌كاته‌وه‌، به‌ڵام حكومه‌تی‌ عێراق سوره‌ له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی‌ بڕیاره‌كه‌ی‌ دادگاو به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆان له‌ڕێگه‌ی‌ بانكی‌ فیدراڵییه‌كانه‌وه‌.


 

زۆرترین بینراو
وەزیری بەرگریی تورکیا: ئەندامانی پەکەکە بەئارەزوی خۆیان لەپارێزگای سلێمانی هاتوچۆ دەکەن
تەیف سامی: موچەی خانەنشینانی ھەرێم و عێراق هاوتا ناكرێت
میدیا عێراقییه‌كان هۆكاری دواكه‌وتنی ناردنی‌ موچه‌ی موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم ئاشكرا ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ فشاره‌كانی‌ پارتی‌ بۆ دواخستنی‌ هه‌ڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی‌ سەردانی‌ ئێران ده‌کات
وەفدێكی سینات بۆ نێچیرڤان بارزانی: ئەمریكا وەك هاوپەیمانێك گرنگی بە پەیوەندییەكانی لەگەڵ هەرێم دەدات
"موچەی مانگی 4 بەدەستپێکردنی به‌بانكیكردنی‌ موچه‌و ڕادەستکردنی داهاتی ناوخۆ دەنێردرێت"
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: هەڵبژاردن دواشبخرێت مه‌رجه‌كانمان جێبەجێ نه‌كرێت بەشداری ناکەین
وه‌فدی بانكی TBI سه‌ردانی هه‌رێم ده‌كات‌و لەگەڵ تیمی پرۆژەی "هه‌ژماری من" كۆده‌بێتەوە
پەیامێك لە دەستەی داكۆكی لە مامۆستایان و فەرمانبەرانی ناڕازییەوە لەبارەی تەوتین و هەژماری من
بانكی TBI: بۆ دانانی میکانیزمی‌ بەبانکیکردنی موچەی موچەخۆرانی هەرێم سه‌ردانی‌ هه‌ولێر ده‌كه‌ین
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×