وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، پێشوازی لە پێکهێنانی لیژنەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەن تایبەت بە دانوستانی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، ئێمەش چاوەڕێی ئاگاداری ئەو لیژنەیەین بۆ بەشداری کردن لە دانوستانەکان.
مایڵز کاگینز وتەبێژی کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان (Apikur) لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پێشوازی لە پێکهێنانی لیژنەی هاوبەشی نێوان بەدا و هەولێر دەکەن، ئامانجی ئەو لیژنەیەشە دانوستانە بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بۆرری عێراق – تورکیا.
مایڵز کاگینز ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆمەڵەی پیشەسازی نەوتی هەرێمی کوردستان چاوەڕێی گەیشتنی ئاگاداری ئەو لیژنەیەیە بۆ ئەوەی رۆڵی خۆیان لە دانوستانەکان دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ببینن.
هەر لەو بارەی هەناردەی نەوتەوە حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، هه‌ندێك ناكۆكی هه‌یه له‌باره‌ی كێڵگه‌كانی نه‌وت به‌تایبه‌ت له گرێبه‌ستی كۆمپانیاكان كه پێویستیان بهپێداچونهوه هه‌یه و پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه گونجاو بێت له‌گه‌ڵ ده‌ستوری عێراقدا، چونكه گرێبه‌سته‌كان هاوبه‌شن و ناكرێت په‌سه‌ندبكرێت.
رۆژی 24ی مانگی (ئازار3)ی ساڵی 2023 ئەوەی ژوری ناوبژیوانی پاریس هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیهانی تورکیاوە بە نایاسایی ناساند و بەو شێوەیەش هەناردەی نەوتی هەرێم راگیرا.