عێراق دەستگیركردنی پێنج كەسی لەسەر هێرشەكەی بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد راگەیاند
  2024-08-08       193       

شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە، رایگەیاند، پێنج كەس لەسەر هێرشەكەی سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار، دەستگیركران.

ئاوێنە: شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق، دوای ئەوەی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی هاوبەش لە لایەنە ئەمنییە تایبەتمەندەكان لەبارەی هێرشەكەی سەر بنكەی ئاسمانی عەین ئەسەد پێكهێنرا، لە ڕێگەی لێكۆڵینە یاساییەكان و گوێگرتن بۆ وتەی شایەتحاڵەكان و شیكردنەوەو زانیارییەكان و وەرگرتنی رەزامەندی دادگا، پێنج كەسی تێوەگلاو لەو كردەوە نایاساییە دەستگیركران.

جەختیشی كردۆتەوە كە هێزە ئەمنییە جیاجیاكان و دامەزراوە هەواڵگرییەكان بە یەك چاو سەیری هەموان دەكەن بۆ جێبەجێكردنی یاساو پابەندبون بە دەستور و یاسا بەركارەكان كە لە خزمەت ئاسایش و پاراستنی هاوڵاتیانی عێراقدان.

© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×