سان جۆڵا
ئەم ئێوارەیە لەو شوێنە بووم کە پار، ڕژێمی ئەردۆغان بە درۆن لێیدا. لە کونەماسی بووم، تەلەفونیان بۆ کردم، ئاگام لە خۆم بێت. منیش پەیوەندیم کرد بە هەندێک لە هاوڕێ ئەڵمانەکانمەوە.
واقم وڕماوە لە ئاستی نزمی سەری_کردە خراپەکانی شاری سلێمانی.
خەم بۆ یەکێتی وەک حیزبێکی سۆشیال دیموکرات دەخۆم.
بە بڕیارێکی دوور لە یاسای، دوور لە ڕەوشتی سیاسی، دوور لە سۆشیال دیموکراتی، دوور لە هۆشیاری مێژووی، هێزێکی میلیشیائاسا بە بڕیارێکی کەسیی هەستاوە بە داخستنی تۆڕی ڕۆشنبیری چاودێر و بنکەی ڤیستیڤاڵی نێودەوڵەتی گەلاوێژ.
هەی ئەندامانی یەکێتی، هاوبیران، پێشمەرگ و دژەتیرۆر و ئەندامانی دەزگای زانیاری و هەڤاڵان، هاوزمانان، ئایا یەکێتی وەعد وابوو وابێت؟
وەعد بوو یەکێتی ببێت بە حیزبێک دژی دادپەروەری، دژی ڕەوشتی سیاسی، دژی دەنگ و ڕەنگی جیاواز؟
وەعد بوو، لە پارتی سیاسیەوە ببێت بە کۆمپانیای بازرگانی؟ وەعد بوو، گەنجە خوێنگەرمەکان ببن بە دوژمنی سەرە سپیە بە ئەزمونەکان؟
مام جەلال خەڵکی ئەترسان و ئەبرسان، یان ڕێزی کردبووە پردی نێوان ئەندام و کادرەکان؟
ئەی ئەو بەندە ڕەوشت نزمانەی کە بێدەنگن یان ئەو ئۆپۆرتیونیستانەی هەژار هەژار لەژێر لێوەوە دەحیلکێنن، چاک بزانن ئەم جۆرە لە هەڵە، لە مێژوو زۆر کراوە. ئێوە دوبارەن. دەی، بڕۆن بزانن کۆتایی ئەوان چی بوو، بۆ ئەوەی کۆتایی خۆتان پێشوەخت ببینن.
ئەمە دەرگای کردەوە بۆ دەستپێکی گۆڕانکاری ڕیشەیی.
داوای لێبوردن لە کاک بەختیار نەکەن، لە نووسەران و ئازادیخوازن و خەمخۆرانی ڕۆشنگەری نەکەن، ئەبدەن ئەبەدەن لەکەسی ئێستای یەکێتی چاوداناخەم!
بژی خەبات بۆ دادپەروەری، بۆ ئازادی تاک، بۆ سۆشیال دیموکراسی بۆ ئاشتیەکی ئەرێنی. هەر بژی ڕۆشنگەری.
ـ_ـ_ـ_
هاوڕێیانی کۆمێنتنووس،
ڕەخنەگرتن لە مێژووی کاک بەختیار و لە ناوەندی چاودێر و گەلاوێژ ئاساییە. تەنها ئاگاداربین، کە بەشێوەیەکی بابەتیانە لەم ڕووداوە خراپە بڕوانین.
لەم هەڵکوتانسەرەدا تاوانبار و تاوانلێکراو با نەکەین بەیەک. ڕەوەیاتی بانەدەین بە تاوانبار و کارەکانی دژی دەنگ و ڕەنگی جیاواز!
فرمێسک تا سەر چاوم دێت، کاتێک کۆمێنتی هەندێک لە هاوڕێکانم دەخوێنمەوە، کە کاک بافڵ، بۆ ئەم کارە خراپەی بیانوی هەیە. کەس بیانو و مافی نییە، مافی کەسێکی دی زەوت بکات.
با وریا و نەرم نەرم خەبات بکەین بۆ مافی بوونی جیاوازیەکان.