دوو کرێکار لە باڵەخانەیەک کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان کە تەمەنی 25 ساڵانە گیانی لەدەستدا.
ئاوێنە: ئەحمەد رەمەزان، وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، دوو کرێکار لە کاتی کار کردن لە نهۆمی چوارەمی باڵەخانەیەک لە زاخۆ کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکەیان بریندار بوو.
ئاشکراشیکرد، یەکێک لە کرێکارەکان، کە تەمەنی 25 ساڵ بووە، راستەوخۆ لە شوێنی رووداوەکە گیانی لەدەستداوە، هاوڕێکەشی لەفریاکەوتنی زاخۆ لەژێر چاودێری چڕدایە و چارەسەری بۆ دەکرێت.
ئەمە لە کاتێکدایە، 1ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکاران بوو، بەڵام هەردوێنێ کرێکارێک لە گەڕەکی گوڵانی قەزای بنەسڵاوە، کرێکارێکی تەمەن 20 ساڵ دیوار بەسەریدا رووخا و گیانی لەدەست دا.