بەڕێوەبەری ئاوی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، بۆ چارەسەری گرفتی کەمئاوی داوایانکردووە 15 بیر لە سنوورەکە لێبدرێت.
ئاوێنە: سەلام عومەر بەڕێوەبەری ئاوی راپەڕین رایگەیاند، بەهۆی کەمبارانییەوە چاوەڕێدەکرێت هاوینی ئەمساڵ بۆ ئاوی خواردنەوە بۆ هاوڵاتییانی سنوورەکەمان سەخت بێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە رێگای ئیدارەی راپەڕینەوە داوای بودجەی فریاگوزاریمان کردووە، داوامانکردووە 15 بیرمان بۆلێبدرێت، کە ئەمە تەنها چارەسەرە بۆ کاتی دابەزینی ئاوی سەرزەوی.
لەسەرەتای وەرزی بارانبارینی ئەمساڵ تا ئێستا 200 ملم باران لە سنووری ئیدارەی راپەڕین باریوە، لە کاتێکدا ساڵی پار لە هەمان کاتدا 538 ملم بارانباریبوو، بەو هۆیەشەوە ئاستی ئاوی گلدراوەی ئاوی سنوورەکە بەشێوەی بەرچاو دابەزیوە.