ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور: ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا سەخت بووە
  2025-05-02       131       

بەپێی ڕاپۆرتێکی پەیامنێرانی بێسنوور، لە ١٨٠ وڵاتی جیهاندا سێ لەسەر چواری میدیا و ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی دۆخێکی “کێشەدار”، “قورس” یان “زۆر جددی” دەبنەوە.

ئاوێنە: ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ( RSF)، لە ڕاگەیاندراویکدا ئاماری ساڵانەی خۆی سەبارەت بە ئازادیی ڕۆژنامەگەری لە جیهاندا بڵاوکردەوە.

بەپێی ئامارەکانی ڕێکخراوی RSF کە ناوەندەکەی لە پاریسە، لە ١٨٠ وڵات سێ لەسەر چواری میدیا و ڕۆژنامەنووسان ڕووبەڕووی دۆخێکی ‘کێشەدار’، ‘قورس’ یان ‘زۆر جددی’ دەبنەوە.

ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور ئاماژەی بەوەکردووە، ئەمە یەکەمین جارە لەسەر ئاستی جیهاندا دۆخی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی ئەوەندە زەحمەت و قورس بووە.

لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕێکخراوەکە، وڵاتانی ئەمریکای بە نموونە ‌هێناوەتەوە، کە لە بواری ئابوورییەوە سنووردارکردنەکان زیادی کردووە.

هەروەها، دەڵێن، نەرویج ماوەی ٩ ساڵە لە پلەی یەکەمدایە، ئەمریکا دوو پلە دابەزیوە و لە پلەی ٥٧ دایە. تورکیا لە چوار یەکی کۆتاییدا ٢ پلە دابەزیوە بۆ پلەی ١٥٩.

لە ڕاپۆرتەکەیدا ڕاشیگەیاندوە، (گوگڵ، ئەپڵ، فەیسبووک، ئەمازۆن و مایکرۆسۆفت) کە پشکێکی زۆر لە داهاتی ڕێکلام کردن بەدەستدەهێنن، بە ناوەڕۆکی پێچەوانەی خۆیان ڕۆژنامەگەری دەخنکێنن.

هەر لە ئامارەکەدا، هەریەکە لە وڵاتانی ئەریتریا، کۆریای باکوور و چین لە خوارەوەی پلەی پێوانەکانی ئازادیی ڕۆژنامەگەری نێودەوڵەتیدان.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×