كەشناسی هەرێم پێشبینی دەكات ئەمڕۆ شەممە و سبەی یەكشەممە، بارینی تاوە باران كە هەورە بروسكەشی لەگەڵ دەبێت، لە ناوچە جیاجیاكانی هەرێم بەردەوام دەبێت.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا وتی، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان لەزۆربەی کاتەکاندا هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیاجیاو هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.
ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمڕۆ پلەکانی گەرما، 2 تا 4 پلە نزمتر دەبن لەچاو تۆماركراوەكانی دوێنێ.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە، سبەی یەكشەممە، دیسان ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی تاوە باران لە کات و شوێنی جیا جیا هەندێ جار هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت و پلەكانی گەرماش نزیك دەبن لە تۆماركراوەكانی ئەمڕۆ.
كەشناسی هەرێم پێشبینی كردوە بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی بەم جۆرە بن: ھەولێر: 33، سلێمانی: 30، دھۆک: 30، کەرکوک: 35، ھەڵەبجە: 32، زاخۆ: 31، حاجی ئۆمەران: 20، سۆران: 28، گەرمیان: 36 پلە.