نرخی ئەمپێری کارەبای مۆلیده ئەهلییەكان بۆ مانگی رابردو لەهەولێر ڕاگەیاندرا
  2025-05-03       267       

ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەكانی هەولێر رایگەیاند، نرخی ئەمپێری كارەبای مۆلیدە لە هەولێر بۆ مانگی ڕابردو، لە نێوان 13 بۆ 16 هەزار دینارە.

ئاوێنە: خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجومەنی مۆلیدە ئەهلییەکانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە، بە میدیای پارتی وت"نرخی كارەبای مۆلیدە ئەهلییەكانی بۆ مانگی چوار لە ناوشاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 13 هەزار دینار بۆ 16هەزار و750 دینارە."

ئاماژەی بەوەش دا، بۆ ناوبازاڕی شاری هەولێر نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 6 هەزار دینار بۆ 7 هەزار دینارە.

ئاشکراشی کرد، دەوروبەری هەولێر و  قەزا و ناحیەکان و گوندەکان، نرخی یەک ئەمپێر لە نێوان 4 هەزار و750 دینار تا 18هەزار دینارە.

ئەوەشی خستەڕو، بۆ مانگی چوار مۆلیدە ئەهلییەکانی ناو شاری هەولێر رۆژانە سەرو 10 کاتژمێر كارەبایان داوە، وتیشی: "لێژنەی تایبەت بەهێنانی گازوایل بۆ یەک لیتر گازوایل بڕی 542 دیناری هێناوە لە بۆرسەی فرۆشتنی گازوایل، بەڵام لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و هاوڵاتیان ئەنجومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلیەکان بری 525 دینارمان ئەژمار کرد، واتا بۆ یەک کاتژمێر کارکردن 43 دینار دەرچوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×