لە گەڕەكی تەیراوای شاری هەولێر كچێك لەلایەن براكەیەوە كوژرا. پۆلیس دەڵێت، روداوەكە لەسەر كێشەیەكی كۆمەڵایەتی بوەو بكوژەكەیان دەستگیركردوە.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر لە راگەیەندراوێكدا وتی، دوای ئەوەی ئەمڕۆ شەممە، ئاگادار کراینەوە لە ڕوداوێکی کوشتن لە گەڕەکی تەیراوەی شاری هەولێر، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕوداوەکە و دەستیان بە لێکۆڵینەوە کرد.
ئاماژەی بەوەشداوە، لە لێکۆڵینەوەکاندا بۆمان دەرکەوت کەوا کچێک بەناوی (ن. ٲ. ع.) لەلایەن براکەیەوە بەناوی (ع. ٲ. ع.) لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی کوژراوە.
پۆلیس وتوشیەتی، دوای کەمتر لە دو کاتژمێر تۆمەتبار لەلایەن تیمەکانمان دەستگیرکراو بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادان و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە.