لە ئێران لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی رەشت ماهیر حەسەن خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ فیلمی “ژان” بەدەستهێنا، هەروەها فیلمەکە توانی خەڵاتێکی دیکەش بەدەست بهێنێت.
ئاوێنە: لە سێیەمین فێستیڤاڵی فیلمی رەشت لە ئێران، ماهیر حەسەن هونەرمەندی باشووری كوردستان خەڵاتی باشترین ئەکتەری بۆ فیلمی “ژان” بەدەستهێنا.
هەروەها فیلمەکە توانی خەڵاتێکی دیکەش لە فێستیڤاڵەکە بەدەستبهێنێت وەک باشترین دەنگ.
هاوکات، “ژان” لە نووسینی لەیلا باغ پیرا و لە دەرهێنانی بورهان ئەحمەدی و لەیلا باغ پیرایە، تاکوو ئێستا چەندین خەڵاتی دیکەی و ناوخۆی و نێودەوڵەتی بەدەستهێناوە.
جێگای ئاماژەیە، ماهیر حەسەن ئەزموونێکی زۆری لە بواری هونەر و شانۆدا هەیە بەشداریی زیاتر لە ٢٠٠ بەرهەمی هونەری لە بوارە جیاوازەکاندا کردووە.