"سبەینێ تەیف سامی واژوو لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چوار دەکات"
  2025-05-03       237       

سەرچاوەیەکی ئاگادار ئاشکرایکرد وردبینی لە لیستی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کۆتاییهات و سبەی 950 ملیار دیناری مووچەی ئەو مانگە دەنێردرێت.

ئاوێنە: ماڵپەرى (بەغداد ئەلیەوم) لە زارى ئەو سەرچاوەیەوە رایگەیاند، "وەزارەتی دارایی عێراق وردبینیی لە لیستی مووچەی مانگی چوار تەواوکردووە، بەڵام چەند تێبینییەکی لەبارەی پارەی داهاتی ناوخۆی رەوانەی وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە".

وتێشی، حکومەتی هەرێم رایگەیاندووە، داهاتی ناوخۆ 48 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا بەغداد پێیوایە داهاتەکە زۆر لەوە زیاترە.

ئاماژەی بەوەشکرد، بەغداد داوای چارەسەری کۆتایی لە هەرێم کردووە سەبارەت بە پرسی تەوتینکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ مانگی داهاتوو.

سەرچاوەکە ئەوەشی ئاشکراکرد، سبەی یەکشەممە، تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق واژوو لەسەر خەرجکردنی 950 ملیار دینار بۆ مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێم دەکات، بەمەرجێک کێشەکانی لیستی مووچە چارەسەربکرێن.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×